هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری...درێژترین پرد لە ئەورپا کرایەوە


پێش شەش مانگ لە وادەی دیاریکراوی خۆی ڤلادمێر پۆتن سەرۆکی روسیا درێژترین پردی لە ئەوروپادا کردوە کە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا،ئەم پردە ڕوسیا بە نیمچەدورگەی قڕمەوە دەبەستێتەوە. 


تێچوی دروستکردنەکەی  ٢.٧٥ ملیار یۆرۆیە،درێژیەکە ١٩ کیلۆمەترە و بەرزیەکەی ٣٥مەترە لەسەرو ڕوی ئاوەوە، ١٠ ھەزار کرێکار لە ماوەی ٢٧ مانگدا توانیان ئەم پردە دروست بکەن، ١٢ ملیۆن تەن مادەی دروستکردنی بینای بۆ بەکارھێندراوە، لە کاتی کردنەوەیدا پۆتن شانازی بەوەوە کرد کردنەوەی پردێکی لەو جۆرە خەونی ھەریەکە لە قەیسەرەکانی روسیا و ستالین بووە، بەڵام تواندراوە ئەم خەونە لە سەردەمی حکومی خۆیدا بەدی بھیندرێت.


4 مانگ پێشتر - May 16 2018 10:46AM
Print Friendly and PDF
زیاتر