هەمەڕەنگ

درێژی قاچ تا چەند پەیوەندیی بەسەرنج ڕاکێشی پیاوانەوە ھەیە؟


توێژینەوەکان گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە، ئەو پیاوانەی کە قاچیان کەمێک لە ئاسایی درێژترە، بەلای ژنانەوە سەرنج ڕاکێشترن.

توێژەرانی زانکۆی کامبریدج، تاقیکردنەوەیان لەسەر سەرنج ڕاکێشی قاچی پیاوان کردووە لە ڕوویی درێژی و کورتییەوە، درێژییەکە لە ڕانەوە تا پێ پێوانەکراوە.

توێژینەوەکە لەلایەن ٢٤١ ژنەوە ھەڵسەنگاندنی بۆ کراوەو پێیان وایە، ئەو پیاوانەی کە ڕانیان تا دەگاتە ھەردوو پێ کەمێک درێژترە، سەرنج ڕاکێشترن.

توێژینەوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، قاچی کەمێک درێژو ئاسایی، نیشانەی تەندروستییەکی باشە، لە بەرامبەردا قاچی کورت و زۆر درێژ، پەیوەندی بەلاوازی تەندروستییەوە ھەیە.

قاچی زۆر درێژ، زیاتر پەیوەندی بەکێشە بۆماوەییەکانەوە ھەیە، ھەروەھا قاچی کورت پەیوەندی ھەیە بەنەخۆشی شەکرەو نەخۆشی دڵ و بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن و زوو پیربوون.

توێژەرانی بەشدار لەم توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری "Royal Society Open Science" بڵاوکراوەتەوەو لەلایەن دکتۆر ولیام سکایلارک سەرۆکایەتی دەکرێت، ڕایدەگەیەنن، ڕێژەی درێژی قاچ پەیوەندی بەحاڵەتی کۆمەڵایەتی و ئابووریی بەرزو خواردنی باش و سەقامگیرییەوە ھەیە.



6 ڕۆژ پێشتر - May 16 2018 5:30PM
Print Friendly and PDF
زیاتر