تەکنەلۆژیا

"Tennibot" بۆ ھاوکاری وەرزشەوانان داھێنرا


زۆربەی وەرزشەوانان لەکاتی راھێنانەکاندا، توشی گرفت و سەرقاڵی دەبنەوە بەکۆکردنەوەی پێداویستییەکانییان، بۆ ئەو مەبەستەو بۆ ھاوکاری ئەو کەسانەی وەرزشی تۆپی تێنس دەکەن، بیرۆکەی داھێنانی ئامێرێک بۆ کۆکردنەوەی تۆپ ھاتەکایەوە.

گروپێک لەداھێنەران لەبۆستن، تەکنیکێکی نوێی دەستکردیان خستۆتەروو، کەبەپشتیوانی کامێرایەکی مەودا فراوان شوێنی ئەو ژمارە تۆپە دیاری دەکات، کەلەنێو گۆڕەپانەکەدا بڵاوبۆتەوە و بەو جۆرە بەھاوکاری ئامێری "Tennibot " تۆپەکانی تێنس کۆدەکاتەوە.

لەرێی مۆبایلیشەوە بەسستمەکانی ئەندرۆید و iOS، دەتوانرێ کۆنترۆڵی ئامێرەکە بکرێت و باشترین شوێنی بۆ دەست نیشان بکرێت بۆ کۆکردنەوەی تۆپەکان.

جێی باسە خێرایی ئەم ئامێرە (٢.٣) کیلۆمەترە لەسەعاتێکدا و بەرگەی (٤ بۆ ٥) سەعات کارکردن دەگرێ و باترییەکیشی ھەیە بە ٩٠ دەقیقە بارگاوی دەبێتەوە. 



2 مانگ پێشتر - May 16 2018 6:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر