تەندروستی

چۆن لە مانگی ڕەمەزان دا خۆمان لە بۆنی دەم بپارێزین


وەک ئاشکرایە خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر، ھەربۆیە چەند ڕێنماییەک ئەگەر وەک خۆی جێبەجێبکرێت، کێشەی بۆنی دەم لە مانگی ڕەمەزان دا چارەسەر دەکات.

ڕێنماییەکانی بریتیین لە: 

- خواردنەوەی بڕی پێویستی شلەمەنی.

- خۆبەدورگرتن لە جوڵەی جەستەی زۆر لەکاتی بەڕۆژوبووندا.

- شتنی ددان دوای پارشێو بەبەردەوامی.

- خۆبەدورگرتن لەبەرکەوتنی تیشکی خۆر بۆماوەیەکی زۆر.

- بەکارھێنانی پەتی پاکردنەوەی ددان، بۆئەوەی ھەر جۆرە خواردنێکی زیادە لەناو ددانەکان نەمێنێت.

- دورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە بۆن دروستدەکات، وەک سیرو پیازو بەھارات، بەتایبەت لە پارشێواندا.

- شتنی ددان لە بەیانیان دا پێش چوونە سەر کار.



5 مانگ پێشتر - May 17 2018 11:18AM
Print Friendly and PDF
زیاتر