تەندروستی

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوەی لە کاتی بەڕۆژوبووندا جەستەت وشک نەبێتەوە


زیاتر لە ملیارو نیوێک موسڵمان لە جیھاندا پێشوازی لە مانگی ڕەمەزان دەکەن و خۆیان لە خواردن و خواردنەوە بەدوردەگرن بەدرێژایی ڕۆژ.

ڕۆژوگرتن تاقیکردنەوەیەکی قورسە بۆ ھەندێک بەپێی شوێنەکەی، بۆ نمونە ئەو کەسانەی لە ئۆسلۆ دەژین ١٩ سەعات بەڕۆژودەبن.

گرنگە بۆ ڕاگرتنی ھاوسەنگی ئاوی جەستەو پارێزگاریکردن لە وزە، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەیت.

ڕێنماییەکانیش بریتیین لە: 

- دوای نانی ئێوارە تا پارشێو بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە، بەتایبەت ئەگەر کەشوھەوا گەرم بوو.

- خواردنی زۆرترین میوە، لەجیاتی خواردنی تر.

- خۆبەدورگرتن لە خواردنی خوێ، بەتایبەت لە پارشێوان دا، ئەو خواردنانە بخۆ کە وزە بەجەستە دەدات.

- ڕۆژو بەئاوو خورماو ژەمێکی سوک بشکێنە.

- پێویستە ئەو ژەمە خواردنەی دەیخۆیت، پڕ کاربۆھیدرایت بێت، وەک پەتاتەو برنج و نان، لەگەڵ سەوزەوات و پرۆتین و گۆشت و ماسی و بەرھەمە شیرەمەنییەکان.

- کەمکردنەوەی کافین، چونکە خواردنی وا دەکات میز زۆر بکەیت.


5 ڕۆژ پێشتر - May 17 2018 11:59AM
Print Friendly and PDF
زیاتر