هەمەڕەنگ

بەھۆی ٢٥ چرکەوە داوای لێبوردن لە گەشتیاران دەکات


کۆمپانیای "JR West"ی ژاپۆنی لەبەیاننامەیەکدا، داوای لێبوردن لە گەشتیارەکانی دەکات، بەھۆی ئەوەی شەمەندەفەری کۆمپانیاکەیان ٢٥ چرکە زووتر لەکاتی دیاریکراوی خۆی دەرچووە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەدا، کە بەھۆی ھەڵەی شۆفێرەکەوە بووە، چونکە ناوبراو کاتژمێر ٧:١١ و چەند چرکەیەک دەرچووە، بەڵام دەرچوونی شەمەندەفەرەکە لە ڕاستێدا دەبوایە کاتژمێر ٧:١٢ خولەک بێت.



5 مانگ پێشتر - May 17 2018 12:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر