تەندروستی

لەبەر ئەم ھۆکارانە ھەوڵبدە لە ڕەمەزاندا شۆربا بخۆیت


شۆربا دادەندرێت بەیەک لەو خواردنانەی کە لەمانگی ڕەمەزاندا گرنگی زۆر بە خواردنی دەدرێت،خواردنی گرنگی و سودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە ھەیە کە بەڕۆژ دەبن،لێرەشدا ئاماژە بە سودی خواردنی شۆربا دەکەین لە مانگی ڕەمەزاندا:

-خواردنی شۆربا پێش ژەمی سەرەکی لە مانگی ڕەمەزاندا ئارامی بە کۆئەندامی ھەرس دەبەخشێت،بۆیە ھەوڵبدە پێش خواردنی ژەمی سەرەکیت شۆربا بخۆیت.

-کاردەکات لە ھاوسەنگکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا.

-زیادکردنی سەوزە  بۆ شۆربا  وا دەکات زوو ھەست بە تێری بکەیت،بۆیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوی دابەزانی کێشی لەشیان دەکەن.

-شۆربا ھەموو ڕەگەزە خۆراکیە گرنگەکانی تێدایە بەو مەرجەی بە شێوەیەکی تەندروست ئامادەبکرێت.



3 مانگ پێشتر - May 17 2018 6:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر