تەکنەلۆژیا

سینگاپۆر - خستنەگەڕی پرۆژەی Skyways بۆ گواستنەوە وگەیاندنی کەلوپەل بە درۆن


کۆمپانیای Airbus بەمدواییە نوێترین پرۆژەی خۆی لەیەکێک لەزانکۆکانی سینگاپۆر تاقی کردەوە بۆ بەکارھێنانی فرۆکەی بێ فرۆکەوان یاخود درەون بۆ گواستنەوە و گەیاندنی کەلوپەلی جۆراوجۆر لەنێوان چەند وێستگەیەکی دیاریکراودا.
لەم پرۆژەیەدا فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان دوای ھەڵگرتنی شتومەکەکە دەیگوازێتەوە بۆ ئەو وێستگەیەی بۆی دەستناشینکراوە.
فرۆکەکە لەسەربانی وێستگەکە دەنیشێتەوە و دواتر قۆڵێکی رۆبۆتی شتومەکەکەی لێ وەردەگرێت و لەناو لۆکەرێکدا دایدەنێت کە دواتر بەکاربەر ھەر کات ویستی دەتوانێ وەریبگرێتەوە.
کێشی درەونەکە 25 کیلۆگرامە و دەتوانێت ئەو کەلوپەلانە ھەڵبگرێت کە کێشیان نێوان 2 تا 4 کیلۆگرامە.
بڕیارە پرۆژەی Skywaysلەناوەڕاستی ئەمساڵ بەرەسمی لەکەمپی زانکۆکان کاری پێبکرێت و کۆمپانیاکە پلانی وایە کە پرۆژەکە لەتەواوی شارەکانی سینگاپۆر بخاتە گەڕ.



5 مانگ پێشتر - May 18 2018 10:19AM
Print Friendly and PDF
زیاتر