تەندروستی

چۆن مانگی ڕەمەزان بەتەندروستترین ڕێگا تەواو دەکەیت


زۆربەمان لە مانگی ڕەمەزان دا دوای بانگی ئێوارەو نان خواردن، کێشەی ھەرس کردنی خواردن و نائارامی جەستەمان ھەیە، ئەمەش پەیوەندی بەشێوازی ناتەندروستی ئەو خواردنەوە ھەیە کە دەیخۆین.

تەندروسترین ڕێگا بۆ شکاندنی ڕۆژو:

- دوای بانگی ئێوارە، ڕاستەوخۆ ڕۆژووەکەت بشکێنەو دوای مەخە. 
- دەستپێکردنی شکاندنی ڕۆژ با چەند دەنکێک خورما و کوپێک شیر یان شەربەتێک کە زۆر سارد نەبێت، پاشان کەمێک پشوو بدەو نوێژی ئێوارە بکەو پاشان ژەمەکە تەواو بکە.
- پێویستە ئەو ژەمەی دەیخۆیت بڕێکی باش کاربۆھیدرایتی تێدا بێت، ھەروەھا ژەمەکە جۆراوجۆربێت لە خواردن.
- گرنگە لەگەڵ ژەمەکەدا زەڵاتەو بڕێکی باش شلەمەنی وەک ئاو بخورێتەوە.

ئەو ھەڵسوکەوتانەی کە پێویستە لە ڕەمەزان دا خۆمانی لێ بەدوور بگرین:

- ھەرگیز خواردن بەخێرایی مەخۆ، بەڵکو بەھێواشی خواردنەکەت بخۆ، بۆئەوەی گەدە بتوانێت بەئاسانی ئەو خواردنە وەربگرێت کە چەند سەعاتێک بووە ھیچی بۆ نەھاتووە.
- خۆت بەدوربگرە لەو خواردنەوانەی کە بڕێکی زۆر کافایین و غازاتی تێدایە، ھەروەھا خواردنەوەی زۆر ساردو گەرمیش مەخۆرەوە.
- خۆت بەدوربگرە لە چەورییە قورسەکان و خواردنە خێراکان، ھەروەھا ئەو خواردنانەش مەخۆ کە بڕێکی بەرز پرۆتینی تێدایە.
- دوای شکاندنی ڕۆژو دەستبەجێ وەرزش ئەنجام مەدە، لانیکەم سەعاتێک بۆ دوو سەعات چاوەڕێ بکە.

چۆن ژەمەکانی ڕەمەزان بکەینە ژەمێکی تەندروست:

- ژەمەکانی خواردن بڕێکی باش سەوزەو شۆربای لەگەڵ دا بێت.
- لەکاتی دروستکردنی شیرینی دا بڕی شەکر کەمبکەرەوە، لە جیاتی ڕۆنی کەرە، جۆرەکانی ڕۆنی گوڵ بەکاربھێنە.
- لەکاتی لێنانی برنج دا، بڕی خوێ و ڕۆن کەمبکەرەوە، ھەروەھا برنجەکە بەباشی بشۆرەوەو ڕۆنی زەیتون بەکاربھێنە باشترە.
- پێویستە ھەموو ژەمێکی خواردن شۆربای لەگەڵ دا بێت، وەک شۆربای سەوزە، مریشک، گۆشت، نیسک، برنج.
- گرنگە لە ژەمەکان دا خۆمان لە خواردنی ئەو شەربەتانە بەدوربگرین کە حازرن و دروستکراون، بەڵکو لە ماڵەوە دروست بکرێت باشترە، وەک شەربەتی پرتەقاڵ و لیمۆو نەعناو گێزەر. 



7 مانگ پێشتر - May 18 2018 6:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر