تەندروستی

لە مانگی ڕەمەزاندا ئەم چەند خۆراکە پێست دەپارێزێت


زۆربەمان لە مانگی ڕەمەزاندا تووشی وشکبوونەوەی پێست دەبینەوە، بۆیە دەبێت ئاگامان لەو خۆراکانە و ئەو میوانە بێت کە لە دوای بانگی ئێوارەو پارشێو دەیخۆین، گرنگترین ئەو خۆراکانەش کە پێست لە وشکبوونەوە و ھیلاکی دەیانپارێزێت بریتیین لە:-

١- پێویستە دوای نانی ئێوارە تا پارشێو ئاو بخورێتەوە، بەتایبەت ئەگەر کەشوھەوا گەرم بوو، تا پێستی مرۆڤ لە وشکبوونەوە بپارێزێت.
٢- خواردنی میوە و سەوزە بە شێوەیەکی بەردەوام، جونکە برێکی زۆر لە ڤیتامین "A" تێدایە کە پێست شێدار دەکاتەوە.
٣- خواردنی گۆشتی سوور و ماسی و مریشک، جونکە برێکی زۆر لە پرۆتین و ڤیتامینی تێدایە کە پێست لە ھیلاکی دەپارێزێت.
٤- خواردنی ئەو میوانەی کە رەنگیان سوورە، وەکو "شلیک و توو و گێلاس" جونکە برێکی زۆر لە ڤیتامین "AوCوE" تێدایە کە پێست لە ژەھراویبوون و بەکتریا و چرچبوون دەپارێزێت.
٥- خواردنی ھێلکە، ئەوەیش بەھۆی بوونی ڤیتامین "B٦"، کاریگەری گرنگی بۆ تەندروستیی پێست ھەیە.



7 مانگ پێشتر - May 19 2018 11:21AM
Print Friendly and PDF
زیاتر