تەندروستی

سودەکانی خواردنی ھێلکەی کوڵاو لە پارشێواندا


ھێلکەی کوڵاو بەوە ناسراوە خواردنی زۆر بەسودە بۆ مرۆڤ بەتایبەتیش بۆ چاوەکان،بەھۆی بوونی کالسیۆم تێیدا یارمەتی بەھێزبوونی ئێسک دەدات،بۆ پێستیش زۆر بەسودە و ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی زیپکە لەسەر ڕووی دەمووچاو.



لە توانایدایە ڕێژەیەکی زۆر لە مادەی کۆلین بۆ لەش دابین دەکات کە ئەم ماددەیەش بۆ تەندروستی جگەر زۆر گرنگە  وا دەکات جگەر بە شێوەیەکی چالاک کارەکانی ئەنجام بدات ،بەرھەمھێنانی خانەی خوێن چالاک دەکات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ترشی فۆلیک و ڤیتامین "B٢"لە ھێلکەدا،ھەروەھا ئەو ڤیتامین"B٢" کە تێیدایەتی وا دەکات مەزاجی مرۆڤ باش بێت و ڕێگری دەکات مرۆڤ دووچاری قەلەقی ببێت .

سەرەڕای ئەم سودە گرنگانەی ھێلکەی کوڵاو کە بەبەردەوامی بە مرۆڤی دەگەیەنێت خواردنی ھێلکە لە پارشێواندا ھەستی برسێتی و تونێتی لە ڕۆژدا کەمدەکاتەوە و ناھێلێت لەش دووچاری لاوازی و سستی ببێت،  ھەروەھا ئەو ھیلاکیەش کەمدەکاتەوە کە مرۆڤ بەھۆی ڕۆژووگرتنەوە دوچاری دەبێت. 
 


مانگ پێشتر - May 19 2018 2:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر