تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ئێم ئێس ئای دوو کیبۆردی میکانیکی نوێ ئاشکرا دەکات


کۆمپانیای MSI دوو ڤێرژنی نوێی لەکیبۆردی میکانیکی Vigor ئاشکرا کرد کە دیزاینێکی پتەو و سەرنجڕاکێشیان ھەیە.
ڤێرژنە نوێیەکان پێکھاتوون لە GK70 و GK80 کە تیایدا بایەخێکی زۆر دراوە بەروناکی بەو پێیەی سیستمی روناکی Mysticی تایبەت بە کۆمپانیای MSIیان بۆ دانراوە.
چوارچێوەی ھەردوو کیبۆردە میکانیکییەکە بەئەلەمەنیۆم دروستکراوە کە پتەوییەکی زۆر فەراھەم دەکات.
دوگمەی کیبۆردەکان لەجۆری  Cherry MXە و بەجۆرێک دیزاین کراوە کە بەئاسانی جێگۆڕکێی پێدەکرێت و بەئاسانیش پاک دەکرێتەوە.
کیبۆردەکان دەرچەیەکی USBیان بۆ تەرخان کراوە کە بەکارھێنەر دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت بۆ بەستنەوەی ماوس یاخود ھێدفۆن.


3 مانگ پێشتر - May 20 2018 5:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر