هەمەڕەنگ

کورترین و درێژترین ماوەی ڕۆژو گرتن لە جیھاندا


لەگەڵ ھاتنی مانگی ڕەمەزاندا، موسڵمانان لەسەرتاسەری جیھاندا ئامادەکاری دەکەن بۆ گرتنی ئەو مانگە پیرۆزە،گرتنی ڕۆژوش لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە ماوەکەی دەگۆڕێت، بەجۆرێک لە ھەندێک وڵات ماوەی ڕۆژوگرتن ١٤ کاتژمێرە و لە ھەندێک شوێنی دیکەش ماوەکەی ٢١ کاتژمێرە.
درێژترین ماوەی ڕۆژو گرتنیش لە وڵاتانی ئایسلەندا و نەرویژە، کە نزیکی ٢١ کاتژمێر و ١٥خولەک بەڕۆژودەبن لە ئایسلەندا،لە نەرویژ ٢٠ کاتژمێر و ٢٠ خولەک بەڕۆژودەبن،کورترین ڕۆژو گرتنیش لە ئەرژەنتینە کە بۆ ماوەی ١١ کاتژمێر بەڕۆژودەبن.
بەڵام لە وڵاتانی عەرەبی درێژترین ماوەی ڕۆژوگرتن لە جەزائیرە کە ١٦ کاتژمێر و ٤٨ خولەک بەڕۆژودەبن، کورترین ڕۆژو گرتنیش لە یەمەنە کە ١٤ کاتژمێر و ٣١ خولەک بەڕۆژودەبن.

ڕۆژوگرتنیش لە ھەندێک وڵات بەم شێوەیەیە:-

تورکیا نزیکەی ١٧ کاتژمێر بەڕۆژو دەبن.
مالیزیا نزیکەی ١٣ کاتژمێر و ٥٢ خولەک بەڕۆژو دەبن.
تونس ١٦ کاتژمێر و ٤٠ خولەک بەڕۆژو دەبن.
سودان ١٤ کاتژمێر و ٤٧ خولەک بەڕۆژو دەبن.






7 مانگ پێشتر - May 21 2018 10:58AM
Print Friendly and PDF
زیاتر