هەمەڕەنگ

ژن و مێردێک دوای ٦١ ساڵ ھاوسەرگیری لە یەک ڕۆژدا گیان لەدەستدەدەن


دوای ٦١ ساڵ لە ھاوسەرگیرییەکی پڕ لەخۆشی و بەختەوەری، پیاوێکی تەمەن ٨٦ ساڵ و ھاوسەرەکەی تەمەن ٨٣ ساڵ، بەشێوەیەکی سروشتی لە ھەمان ڕۆژدا گیان لەدەستدەدەن.

روس بیدفورد لە تەمەنی ٨٣ ساڵی دا گیانی لەدەستدا، مێردەکەشی تەمەن ٨٦ ساڵ، ٩ سەعات دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، مردنی ھەردووکیشیان سروشتی بووەو ھیچ ھۆکارێکی دەرەکی نەبووە.
 
لەوبارەیەوە کچەکەیان بەناوی کارولین بیدفورد، ڕایگەیاند: دەبێت سوپاسگوزاربین ھەردووکیان لە یەک ڕۆژدا گیانیان لەدەستداوە، چونکە ھیچ کامیان بێ ئەوەی تر نەیدەتوانی بژی.

زۆر دەگمەنە ژن و مێردێک پێکەوەو لە یەک ڕۆژدا بەسروشتی بەبێ ھۆکاری دەرەوە گیان لەدەستبدەن، توێژینەوەکانیش تائێستا بەردەوامن لەسەر دڵ شکان و دوورکەوتنەوە، کە تا چەند ھۆکارن بۆ مردن.

زانکۆی ھارفاردیش لە ٢٠١٣ دا توێژینەوەکی ئەنجامداوەو ئاماژەی بەوە داوە کە، دوو کەس دوای ژیانێکی درێژ پێکەوەو مردنی یەکێکیان دەبێتەھۆی ئەوەی مردنی ئەوی تریش ٣٠% زیاد بکات، ئەمەش پێدەچێت بۆ گوشاری دەروونی بگەڕێتەوە.



5 مانگ پێشتر - May 21 2018 8:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر