تەندروستی

ئەو خۆراکانەی لە ڕەمەزاندا جەستەی مرۆڤ لە بەکتریا رزگار دەکەن


بەپێی توێژینەوەکان، چەند خۆراکێک ھەن لە مانگی ڕەمەزاندا، جەستەی مرۆڤ لە ماددە ژەھراوییەکان و بەکتریا رزگار دەکەن، گرنگترین ئەو خۆراکانەش بریتیین لە:-

١-سێو سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ دەربازبوونی جەستە لە ماددە ژەھراوییەکان، گیراوەی سێو ڤایرۆس و بەکتریاو میکرۆبی ناو جەستە لەناو دەبات.

٢- خواردنی ئەڤۆگادۆ جەستە لە ماددە ژەھراوییەکان و بەکتریا ڕزگار دەکات، ھەروەھا ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا کەمدەکاتەوە.

٣- خواردنی چەوەندەر ھەرچی ژەھری جەستەی مرۆڤ ھەیە بەشێوەیەکی تەندروستانە لەناو دەبات.

٤- خواردنی توو یارمەتی دەرە لە کەمکردنەوەی ئیلتیھابی جەستەو مێشک و پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەھراوییەکان.

٥- خواردنی کەلەرم جەستەی مرۆڤ لە ماددە ژەھراوییەکان پاک دەکاتەوە، ھەروەھا مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دەپارێزێت.

٦- خواردنی سیر جگەر و میزەڵدان لە ژەھراوی بوون دەپارێزێت و ڕێگری لە سکچوون دەکات، ھەروەھا مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت.


5 مانگ پێشتر - May 22 2018 10:10AM
Print Friendly and PDF
زیاتر