هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری...خانمێک ئەو گیاندارانە دەخوات کە ھەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە


ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی کۆمەڵێک وێنەی شۆک ئامێزی خانمێکی کەمبۆدی بڵاوکردەوە کە ھەڵدەستێت بە خواردنی ئەو گیاندارانەی کە ئەگەری لەناوچوونیان لەسەرە ،بەھۆی ئەنجامدانی ئەم کارەش مشتومڕێکی زۆری لە ئەنتەرنێتدا دروستکردووە. 

ئەم خانمە ھەڵدەستا بە گرتن و پاشان برژاندنی گیاندارەکانی وەک بۆق و ماسی و قرش و کوبرا و مارمێلکە و  لە پاشاندا ڤیدیۆکانی لە ئەنتەرنێتدا بڵاو دەکردەوە.

ھەر ئەمەش وایکرد لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە دەستگیربکرێت وە لەپاش دەستگیرکردنیشی دانی بەوەدا ناوە کە ھاوسەرەکەی ئەم گیاندارانەی لە بازاڕەکاندا بۆ دەکڕی و لە پاشاندا بەم شێوەیە دەیبرژاندن و دەیخواردن ، لە ئەنتەرنێتدا سەرجەم ڤیدیۆکانی بڵاودەکردەوە.


3 مانگ پێشتر - May 22 2018 4:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر