هەمەڕەنگ

ئایا قەدەغەکردنی ئینتەرنێت لە منداڵ زیانبەخشە یان سودبەخش؟


کاتێک باس دێتەسەر منداڵ، سەبارەت بەو کاتانەی بەرامبەر شاشە زیرەکەکان بەسەری دەبەن، باوکەکان ڕاوبۆچوونیان جیاوازە.

ھەندێک پێیان وایە منداڵ بەھۆی ئینتەرنێت و شاشە زیرەکەکانەوە بێبەش دەبێت لەچێژ وەرگرتن لە خۆشییەکانی ژیان، ھەندێکی تر پێیان وایە سودی خۆی ھەیە وەک وەرگرتنی زانست و زانیاری لە تەمەنێکی کەمدا.

لەوبارەیەوە ئیلیس کاشمور زانای کۆمەڵناسی لە زانکۆی ئەستون بێرمینگھام، ڕایدەگەیەنێت، شاشە زیان بەمنداڵ ناگەیەنێت، ھۆشداریش دەدات بەدایکان و باوکان لە قەدەغەکردنی ئینتەرنێت لە ماڵەوە، وەک بەکارھێنانی توندوتیژی وایە بەرامبەریان.

ئەو شارەزایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کاتێک ئامێرێکی زیرەک لە منداڵێک وەردەگریت، تۆ سەرچاوەیەکی سەرەکی زانیاری لێ وەردەگریت، بێ بەشی دەکەیت لە سەرچاوەیەکی گرنگی پەیوەندی ئەمەش وا دەکات لەلایەن منداڵانی ترەوە گاڵتەی پێ بکرێت و توندوتیژی بەرامبەر بکرێت و متمانەی بەخۆی نەمێنێت.

ئەو شارەزایە پێی وایە شاشە زیرەکەکان چەندین چالاکی جۆراوجۆری تێدایە وەک یارییەکان، قەدەغەکردنی گەشەی کۆمەڵایەتی منداڵیش دوادەخات.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەو زانایە دەڵێت: "گریمانەی ئەوە دابنێ مەھێڵە منداڵەکەت تێکەڵی منداڵی تر بێت، یاری نەکات، وێنە نەکێشێت، یان سەمایەک نەکات لەسەر گۆرانییەکی منداڵان، ھەموو ئەم شتانە لە شاشە زیرەکەکانەوە منداڵ دەتوانێت ئەنجامی بدات، ئەگەر لێی قەدەغە بکەیت، وەک بەکارھێنانی توندوتیژی وایە، ڕێگری دەکەیت لەگەشەی ئەو منداڵە".

لەبەرامبەردا ئەو شارەزا کۆمەڵایەتییە، دەڵێت: پێویستە باوکان مەترسی ئینتەرنێت بۆ منداڵەکانیان ڕونبکەنەوە، ھەروەھا نابێت زیاد لە پێویست بەکاریبھێنن.



5 مانگ پێشتر - May 22 2018 5:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر