تەندروستی

بۆ پارێزگاریکردن لە سییەکانت ئەم خواردنانە بخۆ


شارەزایانی خۆراک چەند جۆرێک خواردنیان دیاریکردووە کە کاریگەری ئیجابی لەسەر سییەکان ھەیە.

ئەو شارەزایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە ھەموو جۆرەکانی میوە بەسودە بۆ جەستەی مرۆڤ، ئەگەر بەڕێکی و لە سنوری خۆیدا بخورێت، بەڵام سی مرۆڤ چالاکی و توانای خۆی لەڕێی خواردنە ئاوییەکانەوە وەردەگرێت.

ھەروەھا خواردنی پەنیرو بەرھەمە شیرەمەنییەکان و ھێلکەو گوێزو مەعدەنوس و بادەم، کاریگەرییەکی باشی لەسەر کاری سییەکان ھەیە.

ھۆکاری سودی ئەم خواردنانەش بۆ سی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دەوڵەمەندن بەمادەی دژە ئۆکسید، کە یارمەتی جەستە دەدات ھاوسەنگی نێوان مادە زیانبەخشەکان و ئەو خانانەی پارێزگاری لە جەستە دەکەن، ڕابگرێت.



7 مانگ پێشتر - May 22 2018 5:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر