تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای دیپ کوڵ فانی زیرەکی ئێم ئێف ١٢٠ بەردەست دەکات


کۆمپانیای DeepCoolی تایبەتمەند لەدیزاین و دروستکردنی سیستمی ساردکردنەوەی کۆمپیوتەر فانێکی زیرەکی نوێیی بۆ کەیسی کۆمپیوتەر ئاشکرا کرد.
فانی MF120 تیرەکەی 120 ملیمەترە و پێکھاتەکەی بەتەواوەتی لەئەلەمنیۆم دروستکراوە کە بەجۆرێک دیزاینکراوە رێگە بە پەڕەی فانەکە دەدات پاڵەپەستۆی ھەوا دروست بکات بێ ئەوەی سترەکچەری فانەکە رێگری لێ بکات.
لەگەڵ ئەوەشدا فانی زیرەکی MF120 تەکنەلۆژیای کەمکردنەوەی لەرەلەری بۆ دەستەبەر کراوە کە ئاستی ژاوەژاوەکەی نزم دەکاتەوە.
گرنگترین تایبەتمەندی لەفانەکە ئەوەیە کە بە تۆڕی وایفای دەبەسترێتەوە و بەکارھێنەر دەتوانێت لەڕێی ئەپلیکەیشنێکی تایبەت بەخۆی لەسمارتفۆنی سیستمی ئەندرۆید یاخود iOS ەوە کۆنترۆڵی روناکی RGB ی فانەکە بکات کە 36 مۆدی جیاوازی رەنگی بۆ بەردەست کردوە.



3 مانگ پێشتر - May 23 2018 12:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر