هەمەڕەنگ

پەیکەری کارمەندی تەندروستی دروستکرا

پەیکەرێکی کارمەندی تەندروستی کە درێژییەکەی شەش مەترە و دەستەکانی درێژکردووە لە شاری ڕیگای پایتەختی لاتڤیا دانراوە

پەیکەرەکە لەلایەن پەیکەرساز "ئایگەرس بیکسە"وە دروستکراوە وەک ڕێزلێنان لە کارمەندانی تەندروستی لە سەرانسەری جیهان بۆ ماندووبون و خۆنەویستییان لە سەردەمی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا

لە ئاهەنگی پەردە لادان لەسەر پەیکەرەکەدا سەرۆکی کۆمەڵەی پەرستارانی لاتڤیان بۆ میدیاکان دەڵێت "سەرەکیترین پاڵەوانانی سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کارمەندانی تەندروستین کە ژیانی خۆیان خستۆتە مەترسییەوە لەپێناو سەلامەتی ئێمە و تەندروستی مرۆڤایەتی "