تەندروستی

پشتگوێخستنی پارشێوکردن ئەم زیانانەی ھەیە


لەگەڵ ھاتنی مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوانان بە تەنھا دوو ژەم نان دەخۆن ئەوانیش لە دوای بەربانگ و پارشێوانە،ھەرچەندە پارشێوکرد یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەسی ڕۆژوان کە بتوانێت ڕۆژێکی درێژ بەڕۆژوو ببێت  بەڵام زۆر جار  پشتگوێ دەخرێت ،لێرەدا ئاماژە بەو زیانانە دەکەین کە بەھۆی ئەنجامنەدانی پارشێوەوە بە کەسی ڕۆژوان دەگات:

١-وشکبوونەوە: ڕۆژوگرتن بەتایبەتی لە ھاویناندا دەبێتەھۆی وشکبوونەوە بەتایبەتیش ئەگەر ڕێژەی پێویست شلە لەکاتی بەربانگدا نەخورێت،وە ئەگەر لە پارشێواندا نان نەخورێت دەرفەتی ئەوە لەدەست دەدرێت ئەو خواردنانە بخورێن کە دەوڵەمەند بە ئاو کە دەبێتەھۆی شێدارکردنی لەش بەدرێژای ڕۆژ. 

٢-کەمی وزە: ژەمی پارشێو وزەی کۆکراوەت پێدەبەخشێت تا لە ڕۆژدا لە ئەنجامدانی کاری ڕِۆژانەدا سودی لێوەربگیرێت،نەخواردنی نانی پارشێو وادەکات زوو ھەست بە ھیلاکی بکرێت بەم ھۆیەشەوە بەربەست لە بەجێھێنانی کارەکان لە ڕۆژدا دروست دەبێت.

٣-خراپی خۆراک: بۆ بەدەستھێنانی ڕەگەزی گرنگ بۆ لەش لە ڕەمەزاندا بەتەنھا خواردن لە یەک ژەمدا بەس نیە بەڵکو پێویستە دووژەم واتە ئێواران و پارشێوان نان بخورێت. 

٤-زیادبوونی کێش: خواردنی خۆراک یارمەتی کرداری میتاپۆلیزم ھەروەھا سوتانی چەوری دەدات،ھەرکاتێک ژەمەکانی خواردن کەمبکرێتەوە ئەوا کرداری میتاپۆلیزم کەم دەبێتەوە، بەمەش لەش زیاتر دووچاری کۆبوونەوەی چەوری دەبێت و کە دەبێتەھۆی زیادبوونی کێش .

٥-گرانی ھەرس: پشتگوێخستنی پارشێوکردن و ئەنجام نەدانی گرفت بۆ ڕیخۆڵە دروست دەکات و مرۆڤ دووچاری قەبزی دەکات.



7 مانگ پێشتر - May 24 2018 12:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر