هەمەڕەنگ

یەکەم ڤاکسینی دژی ھەستیاری پشیلە پەیدابوو



زانایانی زانکۆی مۆسکۆی پزیشکی و زانکۆی ڤییەنا سەرقاڵی پەرەپێدانی ڤاکسینێکی نوێی بۆماوەیین کەبەسوودە دژی ھەستیاری پشیلە.
لەوبارەیەوە بەرێوەبەری پەیمانگەی ڤیزیۆلۆجیای نەخۆشی و ھەستیاری لەزانکۆی ڤییەننا رایگەیاند بۆ دروستکردنی ئەو ڤاکسینە جۆرێک پرۆتینمان بەکارھێناوە کەلەتاقیگە دروستمان کردووە و کەمتر چالاکی ھەستیاری ھەیە تا بتوانێ چارەسەری ئەو نەخۆشییە بکات.
جێی باسە ھەستیاری پشیلە نەخۆشییەکە بەرپرسی ٨ جۆری ھەستیارییە و ڤاکسینەکەش بە Cats Project ناسراوە. 
لەوبارەیەوە (ئەلکساندار کاراولۆف) بەرێوەبەری بەشی بەرگری و ھەستیاری لەزانکۆی پزیشکی مۆسکۆ رایگەیاند ئێستا سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەو چارەسەرەین و لە پێنج ساڵی ئایندەدا، ڤاکسینەکە دەکەوێتە بواری بەکارھێنانەوە.



3 مانگ پێشتر - May 29 2018 5:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر