تەندروستی

باشترین رێگا بۆ پشکنینی شێرپەنجەی پێست ئاشکرابوو



تیمێک لەتوێژەران رایانگەیاند کەئامێری کۆمپیوتەر دەرکەوتوە باشترینە لەپزیشکانی پێست لەپشکنینی توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجەی پێست بەپشت بەستن بەچەند وێنەیەک.

تیمێک لەزانایانی ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئەمریکا توانییان سستمێکی ژیری دەستکرد پەرەپێ بدەن بۆ جیاکردنەوەی پێکانەکانی پێست و پەڵە و وەرەم جا ئەگەر باش بێت یان خراپ لەرێی نمایشکردنی سەدان ھەزار وێنەوە.
دوای بەراوردکردنی ئەنجامەکانی کۆمپیوتەر لەگەڵ ٥٨ دکتۆری تایبەتمەندیی پێستدا لە ١٧ وڵاتی دنیاوە، توێژەران بەگۆڤاری (ئەناڵز ئۆف ئۆنکۆلۆجی)یان راگەیاندوە کەزۆرینەی پزیشکان دەرەنجامێکی کەمتریان بەدەست ھێناوە لەکۆمپیوتەر کەرێژەی ٩٥%ی حاڵەتەکانی راست دەرچووە.



3 مانگ پێشتر - May 30 2018 12:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر