هەمەڕەنگ

گۆڕینی رۆنی مەکینەی ئۆتۆمبیل پشتگوێ مەخە



ڕۆن یەکێکە لە پێداویستییە گرنگەکانی ئۆتۆمبیل، بە پشتگوێخستنی دەبێتە زیانی گەورە بۆ ئۆتۆمبیلەکەت، کە ڕەنگە خۆشت ھەستی پێنەکەیت.
بۆیە پێویستە لەم کاتانەدا یەکسەر ڕۆنی مەکینەی ئۆتۆمبیلەکەت بگۆڕیت: 
١- تەمەنی ڕۆنەکە: ئەمەش بەپێی جۆری ڕۆنەکە و ماوەکەی دەگۆڕێت کەرەنگە لە (٥ بۆ ٢٠) ھەزار کیلۆمەتر بێت بۆیە دەبێ ووریابیت لەحسابکردنی ئەم ماوەیە و رۆنگۆڕین لەکۆتاییەکەیدا. 
٢- رۆشتن بۆ ماوەیەکی درێژ: ئەمەش توشی ماندووکردنی مەکینەی ئۆتۆمبیلەکە دەدات، بەوجۆرە بەکاریگەری گەرما رۆنەکە لینجی خۆی لەدەست دەدات.
٣- جێھێشتنی ئۆتۆمبیلەکە بۆ ماوەیەک بەبێ ئیش کردن ئەمەش کاریگەری دەبێ لەسەر لینجی رۆنەکە.
٤- گۆڕینی رەنگی رۆنەکە بۆ رەنگی تۆخ: ئەمەش دەبێتە ھۆی تێکچونی بەشەکانی مەکینەکە و لاوازبونی ئەو رێژە رۆنەی ماوە لەمەکینەکەدا کەناتوانێ ئەرکی خۆی بەجێ بگەیەنێت و توانای رۆنەکە و تێکچونی لەماوەیەکی کورتتردا لەوەی بۆی دانراوە.



5 مانگ پێشتر - May 30 2018 12:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر