تەکنەلۆژیا

ئەپڵیکەیشنێکی ئەپڵ منداڵ دەپارێزێت



گرفتی لەیادکردنی منداڵانی ساوا لەبەشی دواوەی ئۆتۆمبیلدا بۆتە یەکێک لەگرفتە باوەکان کەرووبەرووی دایکان و باوکان دەبێتەوە و مایەی مەترسییە لەسەر ژیانی منداڵان بەتایبەت لەماوەی مانگە گەرمەکانی ھاویندا.
دوای زیادبونی رووداوەکانی جێھێشتنی منداڵ لەنێو ئۆتۆمبیلدا، پیاوێک لەویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا جۆرە ئەپڵیکەیشنێکی داھێناوە کەباوکان و دایکان وەبیردەھێنێتەوە کاتێ منداڵەکە لەنێو ئۆتۆمبیلەکەدا جێ بھێڵن.
(ئیرین ئۆکۆنۆر) کەباوکی دو منداڵە بەپارەی خۆی ئەو جۆرە ئەپڵیکەیشنەی داھێناوە، کەبەماوە ماوە باوکان و دایکان ئاگاداردەکاتەوە لەجێھێشتنی منداڵەکانیان. 
ئەمەش تەنیا بە ١٥ چرکە دادەبەزێنرێت و تێیدا زانیاریی لەبارەی ئۆتۆمبیلەکە و بونی منداڵ لەئۆتۆمبیلەکە دەخاتەڕو. 
ئەگەر باوک و دایکەکە وەڵامی ئەو زەنگانەی ئاگادارکردنەوەیان نەدایەوە ئەوا ئەپڵیکەیشنەکە نامەیەک دەنێرێت بۆ ژمارەی بەھاناوەچوون بۆ فریاکەوتنی. 



3 مانگ پێشتر - May 31 2018 1:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر