تەکنەلۆژیا

ئامێرێک بەئارەزوی خۆت روداوەکانی فیلم دادەڕێژێت



ریچارد رامشۆنی توێژەر لەزانکۆی نۆتنگھام ئامێرێکی نوێی داھێناوە کەلەتوانایدایە چاودێری چالاکییەکانی مێشک بکات و بەو جۆرە رووداوەکانی نێو ئەو فیلمە بگۆڕێت بەپێی میزاجی کەسەکان.

ئامێرەکە لەشێوەی ھێدفۆندایە کەچاودێری چالاکی کارەبایی مێشک دەکات و ئاماژەکانی دەگۆڕێ بۆ ئامێرێکی کۆمپیوتەری کەئەو ئاماژە و شەپۆلانە پرۆسێس دەکات و ماوەی تەماشاکردن و رووداوەکانی لەسەر ئەو بنەمایە دەگۆڕێت.
ئەو شێوازە دەریدەخات ئایا کەسەکە لەو فیلمە بێزاربوە یان چێژی لێ دەبینێت یان پێی خۆشە یان نا بەو جۆرە رووداوەکانی فیلمەکە لەوکاتەدا دەگۆڕێت.
جێی باسە تۆڕی فۆکس پلانی خۆی ئاشکراکردووە بۆ بەکارھێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە کەبوار بەبینەران دەدات کۆنترۆڵی کەسایەتیەکان بکات و رێکی بخات بەپێی پلان و خواستەکانیان لەئایندەیەکی نزیکدا.



6 مانگ پێشتر - Jun 2 2018 11:18AM
Print Friendly and PDF
زیاتر