هەمەڕەنگ

نھێنی یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی جیھان ئاشکرادەکرێت



ھێشتا ھەندێ لەدەستکەوتە مێژووییەکان جێی سەرنج و تێرامانی دانیشتوانی زەوییە و زانایان دەستەوەستانن لەچارەسەرکردن و دۆزینەوەی کۆد و نھێنییەکانی، لەنێو ئەوانەشدا بەردە مێژووییەکانی (ستۆن ھینج) دەبینین.

پێشتر زانایان دڵنیابوون کەمرۆڤی کۆن توانیان ئەو جۆرە بەردە بەدرێژایی ٢٢٥ کیلۆمەتر لەوێڵزەوە لەئینگلتەرا بەرن بۆ بنیاتنانی، بەڵام چەند بیردۆزەیەکی پێشووتر باسی لەچەند ئەفسانەیەک کرد کەئەو بۆچوونەی زانایان رەتدەکاتەوە.
لەنوێترین راگەیەنراودا لەوبارەیەوە، "براین جۆن"ی زانای زەویناسی بیردۆزەیەکی نوێی خستەروو کەدەڵێ ئەو جۆرە بەردانە بەھۆی روبارێکی سەھۆڵبەندانەوە بەر لە ٥٠٠ ھەزار ساڵ گوێزراونەتەوە بۆ ئەو شوێنەی تێیدا بنیات نراوە.
ھەرکام لەو بەردە زەبەلاحانە کێشیان نزیکەی (٣.٦ بۆ ٢٢) تۆن دەبێت، و کاتێک بنیات نراوە کەمرۆڤ ھیچ ئامێرێکی نەبووە. 
جۆن دەڵێ کاتێ مرۆڤی کۆن بڕیاریدا سەعاتێکی خۆر دروست بکات، ئەو بەردانەی لەوێدا ھەبوون بەکاریھێناون بۆ ئەو کارە.



6 مانگ پێشتر - Jun 2 2018 11:27AM
Print Friendly and PDF
زیاتر