هەمەڕەنگ

دڵەراوکێ لەشوێنی کاردا توشی نەخۆشی دەروونیت دەکات



توێژینەوەیەکی نوێ ھۆشداری دەداتە کەسانی باڵغبوو لەناوەندی تەمەنیاندا کاتێ ھەست بەنیگەرانی و دڵەراوکێ و فشار دەکەن لەشوێنی کاردا زیاتر رووبەرووی گرفتی تەندروستی دەروونی دەبنەوە لەساڵانی ئایندەدا بەبەراورد بەھاورێکانی تریان.

بەپێی ئەو داتایانەی لەسەر ٦٨٧٠ کارمەندی بریتانیا لەتەمەنی ٤٥ ساڵیدا کۆکراوەتەوە، توێژەران رایانگەیاندوە ئەوانەی تەمەنیان گەیشتۆتە ٥٠ ساڵ و فشاریان لەسەر بووە دوو ھێندە زیاتر توشی گرفتی دەروونی بونەتەوە. 
لەبارەی ئەرکە سەختەکانیشتەوە، کارمەندەکان ٧٠% زیاتر توشی نەخۆشی دەروونی بونەتەوە لەتەمەنی ٥٠ ساڵیدا.
لەوبارەیەوە (سامویل ھارڤی)توێژەر و بەرێوەبەری توێژینەوەکانی تەندروستی دەروونی لەشوێنی کاردا لەپەمانگەی (بلاگ دۆگ) لەزانکۆی (نیو ساوس ویڵز)ی ئوسترالیا رایگەیاند توێژینەوەکان سەلماندویانە پەیوەندیی پتەو ھەیە لەنێوانی ماندوێتی شوێنی کار و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر تەندروستی دەروونی کارمەندان.



2 هەفتە پێشتر - Jun 3 2018 1:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر