هەمەڕەنگ

ئەم پەڵەیە لەژێر ئۆتۆمبیلەکەتدا زیان بەمەکینە دەگەیەنێت



شۆفێران ھەمووکات دەبێ ئاگاداری باری ئۆتۆمبیلەکانیان بن و پارێزگاری لێ بکەن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی و پاراستنی لەھەر کێشە و گرفتێک و بەر لەگەورەبوونی، لەنێویاندا دەرکەوتنی پەڵەیەک شلەیە لەژێر ئۆتۆمبیلدا کەنیشانەی سەرەکیی دەرکەوتنی گرفتێکە لەئۆتۆمبیلەکەتدا.

لێرەدا نابێ ئەو پەڵەیە پشتگوێ بخرێت و ھەوڵ بدرێت دڵنیابیتەوە لەجۆر و رادەی شێیەکەی، ئەگەر ئەو پەڵەیە لینج بو دەبێ یەکسەر پێوانی رۆنی مەکینە و رۆنەکانی تر بکرێت.
یان رۆنی ئیستۆپ و رۆنی پاوەری ئۆتۆمبیلەکە و رۆنی گێر و ھەموو جۆرەکانی، تا دڵنیابیتەوە لەوەی ئەو جۆرە رۆنانە توشی گرفتی کەم بوون و دزەکردن نەبوونەتەوە لەئۆتۆمبیلەکەتەوە تا زیانی ترت پێ نەگەیەنێت.
ئەگەر پەڵەکە لینج نەبوو ھەوڵ بدە پێوانی ئاوی رادێتەر و ئاوی فڵچەکان بکەیت چونکە رەنگە لەوێشەوە دزە بکات، بەتایبەت لەم وەرزی گەرما و ھاوینەدا کەھەر لێچوونێکی ئاوی ساردکەرەوەی مەکینە توشی گرفتی گەورەترت دەکات.



6 مانگ پێشتر - Jun 3 2018 2:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر