هەمەڕەنگ

چەند سودێکی تەندروستی بنێشت جوین


توێژینەوەیەکی نوێی توێژەرانی زانکۆی واسیدای ژاپۆنی دەریخست کەبنێشت جوین لەکاتی بەپێ رۆشتندا ھاوکاری دەکات لەجوڵە بەخێراتر و زیاتر سوتاندنی کالۆری.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی The Sun ی بریتانی، جوینی بنێشت لەکاتی بەپێ رۆشتندا رێژەی لێدانەکانی دڵ زیاتر دەکات ئەمەش بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە کەلەسەر ٤٦ کەس کرا کەتەمەنیان لەنێوانی (٢١ بۆ ٦٩) ساڵیدابوو، دەرکەوت لێدانی دڵ لەو کەسانە زیاترە کەبنێشت دەجون بەدەم جوڵەوە و خێراتریش دەڕۆن.



2 مانگ پێشتر - Jun 4 2018 11:20AM
Print Friendly and PDF
زیاتر