تەندروستی

زیانێکیتری قەڵەوی




بەپێی تازەترین لێکۆڵینەوە لە ھەر ٨ کەس لە بریتانیا یەکێکیان بە ھۆی قەڵەوی و زیادی کێشەوە تووشی نەخۆشییەکانی جگەر بووەتەوە.
لە کۆی ٣ ھەزار کەس کە بۆ لێکۆڵینەوەکە وێنەیان گیراوە، ئەوە دەرکەوتووە لە لە ١٢٪ ئەو کەسانەی توشی چەوری جگەرو ھەوککردن بوونەتەوە، بەھۆی قەڵەوی و زیادی کێشەوەیە. 
 
کۆمیتەی نەخۆشییەکانی بریتانیا لە رووەوە مەترسی ئەوەی راگەیاندووە کە کێشەی جگەر لەوانەیە ببێتە ھۆی خراپبوونی جگەری کەسەکە یان مردنی.

پسپۆرانی ئەو وڵاتەش بۆ رێگری کردن لە قەڵەوی کە ھۆکاری سەرھەڵدانی جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە بریتانیا، پێشنیاری بەرنامەیەک بۆ خواردن دەکەن.

ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە حەوت ساڵ بەر لە ئێستا کاتێک بە گەنجێکی دانیشتووی شاری ئۆکسفۆرد بە ناوی فرانسیس کاروڵی تەمەن ٥٢ساڵ دەوترێت کە توشی چەوری جگەر بووە، بەو پێیەی کێشەکەی ١١٦ کیلۆگرام بووە، ئەو توانی لە ماوەیەکی کەمدا ٤٤ کیلۆگرام لە کێشەی داببەزێنێت. ئەو دەڵێت: کاتی بە من وترا جگەرم نەخۆشە بڕیارم دا کارێک بکەم و یەکسەر دەستمکرد بە خواردنی باش و ھاوکات چالاکی جەستەیم دەست پێکرد، خۆشحاڵم کە جگەرم گەڕایەوە سەر شێوەی نۆرماڵی خۆی.
ئەو ئێستا راھێنەری وەرزشە و رێنوێنی کەسانی تردەکات تا خواردنی تەندروست بخۆن.


2 مانگ پێشتر - Jun 5 2018 2:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر