تەندروستی

دکتۆری کەمکردنەوەی ئازاری ددانی خۆت بە



ئازاری ددان یەکێکە لە ئازارە ھەرە ناخۆشەکان، کە زۆرجار پوکی بە ئازار و ئاوساو بەغەرغەرەی ئاو و خوێ چارە دەکرێت، بە جۆرێک کە نەک تەنھا زوو چاکی دەکاتەوە بەڵکو ئازارەکەشی کەم دەکاتەوە.

چەند شتێکی بە سوود ھەیە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا ئازاری ددانت کەم بکەیتەوە بێ ئەوەی سەردانی دکتۆر بکەیت:
زەیتی مێخەک: بەھۆی بوونی مادەیەکی بەھێز تێیدا بەناوی ئیوجینۆڵ کە وادەکات دەماری خانەکان وەک مردوویان لێبێت کە بەرپرسن لە ئازارەکە، بەمەش ئازار ناھێڵێت.
دەتوانیت بە پارچە لۆکەیەک زەیتەکە بدەیت لە شوێنی ئازارەکەو پاشان لۆکەکە بخەرە سەر ئەو ددانەی ئازارەکەی ھەیە.
زەیتی گوێزی ھیندی: چەند جارێک لە ناو دەمدا غەرغەرەی پێبکە بۆ ئەوەی زیاتر نزیک بێت لە شوێنی ئازارەکە و پاشان فڕێی بدە.
ھەندێک جار چارەسەرێکی کاتیمان ھەیە ئەویش پڕکردنەوەی شوێنی ئازارەکەیە، تا دەگەیتە لای دکتۆر، بۆ ئەوەی خواردنی تێ نەچێت.


هەفتە پێشتر - Jun 7 2018 2:15PM
Print Friendly and PDF
زیاتر