تەندروستی

خواردنی بادەم و گازۆ ئەم سودانەی ھەیە



توێژینەوەیەکی زانکۆی تۆرنتۆ لەکەنەدا سەلماندوویەتی کەخواردنی رێژەیەکی کەمی بادەم و گوێز و گازۆ بەشێوەیەکی رۆژانە دەبێتە ھۆی جێگیرکردنی ئاستی شەکر لەخوێنی ئەو کەسانەی توشی شەکرە بوون لەجۆری دووەم.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەسەر ١١٧ کەس کراوە کەشەکرەی جۆری ٢ یان ھەبووە و دەرمانێکیان خواردوە بۆ دابەزاندنی رێژەی کلوکۆز لەخوێنیاندا دەرکەوتوە ئەوانەی ٧٥ گرام چەرەسی ئاساییان خواردوە بەمەرجێک سوێر نەبێت، توانیویانە بەشێوەیەکی باشتر کۆنترۆڵی رێژەی شەکر بکەن لەخوێنیاندا ھاوکات ژەمی سوک ئەگەری کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی کەم کردۆتەوە و ئاستی پرۆتینی پەیوەندیدار بەنەخۆشیەکانی دڵ و جۆری Apo B ی کەمتر کردۆتەوە.
توێژینەوەکە دەریخستوە کەھەموو ژەمەکانیان رێژەیەکی ھاوشێوەی کالۆری تێدایە و بەوەش چەرەس کاربۆھیدراتێکی کەم و چەوری تێرنەبووی لەخۆگرتوە.



هەفتە پێشتر - Jun 8 2018 1:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر