هەمەڕەنگ

بەم ھەنگاوانە خۆت لەبیرکردنەوەی زۆر بپارێزە



کەسانێکی زۆر گرفتی بیرکردنەوەی زیاد لەپێویستیان ھەیە و ئەمەش توشی گرفتی خەوتن و دڵ یان دەکات و ھەستکردن بەنیگەرانی و دڵەراوکێ و قەلەقی زیاتر دەبێ و توشی ماندوێتی و تەماشاکردنی ژیان بەشێوەیەکی نائومێدی دەکات، لێرەدا چەند رێگەیەک بۆ رزگاربون لەبیرکردنەوەی زیادە دەخەینەروو: 
١.ھەوڵ بدە شتەکان لەقەبارەی خۆیان گەورەتر نەکەیت و زۆر بیری لێنەکەیتەوە و بەسادەیی تەماشای شتەکان بکەیت.
٢.ھەوڵ بدە کاتەکانی بەتاڵیت بەکاروبارەوە بەسەربەرە و ھەوڵ بدە مێشکت مەشغوڵ بێت
٣.ھەوڵ بدە کار نەکەیت بۆ گەیشتن بەوپەڕی تەواویی لەژیاندا چونکە دەبێ بزانیت کەسانی سەرکەوتوش ھەمان شێوە ھەڵەیان ھەیە بۆیە پێویست ناکات بەردەوام لۆمەی خۆت بکەیت. 
٤.ھەوڵی وەرزشکردن بدە کەباشترین رێگایە بۆ پاراستن و بەدورگرتن لەبیرکردنەوە و لەگەڵیدا ھۆرمۆنی ئەندرۆفین و سیرتۆنین دەردەدات کەدڵەراوکێ کەم دەکاتەوە.
٥.ھەوڵ بدە لەگەڵ ھاورێ یان کەسێکی نزیکت قسە بکەیت بۆ ھاوکاریت لەبیرکردنەوە و بڕیاردانی گونجاو و رزگاربون لەبیرۆکە نەرێنییەکان. 
٦. شکست قبوڵ بکە و رووبەرووی ھەڵوێستەکان ببەرەوە بەبێ ترس، چونکە شکست دەرفەتێکی نوێیە بۆ دەستپێکردنی نوێ.



6 مانگ پێشتر - Jun 9 2018 2:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر