تەندروستی

لە مانگی رەمەزاندا گرنگی بەم میوانە بدە



بۆ ئەوەی جەستە لە وشکبوونەوە بپارێزین، و نەھێڵین بەھۆی نەخواردنی ئاوەوە جەستەمان وشک ببێتەوە، پێویستە خواردنی ئەم جۆرە میوانە لەیاد نەکەین و بیکەینە ژەمی سەرەکی.

• شوتی : ئەم میوەیە رێژەیەکی زۆر لە ریشاڵی سروشتی تێدایە ھەروەھا برێکی زۆر لە ئاوی تێدایە کە قەرەبووی ئەو ئاوە دەکاتەوە کە لەکاتی بەرۆژووبووندا لەدەست دەچێت.
• خەیار : رێژەیەکی بەرچاو لە ئاو و ریشاڵی تێدایە ئەمەش دەبێتە ھۆی باشترکردنی کرداری ھەرس ھەروەھا خەیار ڤیتامین ( K و B و ئاسن)ی تێدایە.
• مۆز : بە دەوڵەمەندی لە پۆتاسیۆم و رێژەیەکی بەرچاو لە پرۆتین ناسراوە کە ئەم پێکھاتانە دەبنە ھۆی باشترکردنی چالاکی ھەرس و بەخشینی وزە بە مرۆڤ.
• خورما : خورما و رەمەزان دووانەیەکن کە ھەرگیز لە یەک جیا نابنەوە ئەگەر خورما لە پارشێواندا بخورێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەدەدا دەمێنێتەوە ھەروەھا مرۆڤ لە نەخۆشیەکانی دڵ دەپارێزێت.



6 مانگ پێشتر - Jun 10 2018 12:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر