تەندروستی

گرنگی خواردنی ھەنارو ترێ لەرەمەزاندا



شارەزایەکی بواری خۆراکی سعودیی گرنگی خواردنی ترێ و ھەنار روون دەکاتەوە.

دکتۆر ئەحمەد سەلامە شارەزای بواری زانستی خۆراکی و ئەندامی دەستەی زانکۆی پادشا سعود، پێویستی خواردنی ھەنار و ترێی خستەروو بەوپێیەی دیارترین جۆری دژە ئۆکسانی لەخۆگرتوە.
ئەو پزیشکە رایگەیاندوە ئەنسۆسیانین یەکێکە لەدیارترین دژە ئۆکسانە بەسودەکان کەلەنێو ھەنار و ترێدا بەزۆری ھەیە ئەم پێکھاتەیە لەنێو گەدە و ریخۆڵەدا دەمژرێت.
باشترین تایبەتمەندیی ئەم دوو میوە گرنگە ئەوەیە کەلەماوەی تەنیا ٣٠ دەقیقەدا لەدوای خواردنی دەگاتە نێو مێشک و تەواوی ئەندامەکانی تری لەش و بەئاسانی و بەخێرایی سودی لێ دەبینێت.



4 مانگ پێشتر - Jun 11 2018 12:30PM
Print Friendly and PDF
زیاتر