هەمەڕەنگ

خاوەنی گەورەترین پێیە لەجیھاندا



گەنجێکی فەنزویلا لەتۆماری گینیس بۆ ریکۆردە جیھانییەکان ناسێنرا بەخاوەنی گەورەترین پێ لەجیھاندا دوای ئەوەی درێژییەکەی گەیشتە زیاتر لە ٤٠ سانتیمەتر.
جیسۆن ئۆرلاندۆ رۆدریگیز ھیرناندیز ی تەمەن ٢٢ ساڵان، خاوەنی گەورەترین پێیە لەسەر زەویی لەساڵی ٢٠١٤ وە کەدرێژی پێی راستی ٤٠.١ سانتیمەتر و چەپی ٣٩.٦ سانتیمەتر و دوای چوار ساڵ پێیەکانی راستی ٤٠.٥٥ سانتیمەتر و چەپی ٤٠.٤٧ سانتیمەتربوو.
دواتر لەکۆگایەک لەئەڵمانیا بڕوانامەی سەرپەرشتیارانی گینسی پێدرا. 
درێژی باڵای جیسۆن ٢٢٠ سانتیمەترە و یاریزانێکی پرۆفیشناڵی تۆپی باسکەیە.



2 مانگ پێشتر - Jun 12 2018 1:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر