تەندروستی

ئەم ٥ کارە زیان بەگورچیلەکانت دەگەیەنێت



پزیشکانی زانکۆی مۆسکۆ لیستێکی بەچەند نەریت و ھەڵسوکەوتێک خستۆتەروو کەکاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر کاری گورچیلەکان و تەندروستییەکەی، لەوانە: 

١. زۆرخواردنی ئازارشکێنەکان: ئەمەش بارگرانی زیاتر لەسەر گورچیلە دروست دەکات و ماندوی دەکات
٢. زۆرخواردنی خوێ: توێژینەوە پزیشکییەکان ھۆشداری دەدەن لەزۆرخواردنی خوێی خواردن بەوپێیەی خوێی سۆدیۆم دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی فشاری خوێن و کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر کاری گورچیلەکان و ئەگەری کۆبونەوەی بەرد تێیدا
٣. کەم ئاو خواردنەوە: دەبێتە ھۆی گرفتی خەستبونەوەی خوێن و دیواری مولولەکانی خوێن و گرفتی ژەھراوی بونی گورچیلە و مادە زیانبەخشەکانی لەش.
٤. کەم خەوی: کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر لەش بەشێوەیەکی گشتی و تەمەڵی دروست دەکات لەکاری گورچیلەدا.
٥. زۆرخواردنی گۆشت: نابێ زۆر بخورێت بەتایبەت گۆشتی سور کەپرۆتینەکانی ناوی دەبێتە ھۆی ماندووکردنی گورچیلە و جگەر.



3 ڕۆژ پێشتر - Jun 14 2018 2:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر