تەندروستی

مادەیەک لەدەرمانی دداندا توشی شێرپەنجەت دەکات



زانایانی زانکۆی ماساشوستسی ئەمریکی دووپاتیانکردەوە کەمادەی تریکلۆسان کەدژە بەکتریایە دەکرێ مرۆڤ توشی نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن و ھەوکردنی بکات. 

بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی Medical Xpress توێژینەوەیەکی نوێی زانستی مەترسی مادەی تریکلۆسانی ئاشکراکردوە کەدەچێتە پێکھاتەی زۆرێک لەبەرھەمەکانی پاککردنەوەدا وەک مەعجونی ددان و سابون. 
زانایان تاقیکردنەوەیەکیان کردوە لەسەر کاریگەری ئەو مادەیە لەسەر مشکی تاقیگە و دەرکەوتوە کەتوشی پەرەپێدانی نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن و ھەوکردنی دەکات. 
ئەمەش بەوپێیەی مادەکە دەبێتە ھۆی گۆڕینی پێکھاتەی بەکتریای زیندەگی لەنێو ریخۆڵەکانی مشکداو کاریگەری ھەیە لەسەر جۆراوجۆری ئەم مادەیە لەنێو لەشدا. 
"گادون چانگ"ی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند ئەم دەرەنجامە دەریدەخات کەمادەی تریکلۆسان کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر حاڵەتی ریخۆڵەکان.
جێی باسە تریکلۆسان مادەیەکی دەستکردی دژە میکرۆب و کەڕووە و بەکاردێ لەپیشەسازی دروستکردنی مەعجونی ددان و سابون و بۆنبڕە و جۆرەکانی پاکەرەوەکاندا، پێشتریش بەکاردەھات بۆ چارەسەری ددان بە لەپەیدابونی ئەم شێوازەی ئێستا بۆ پڕکردنەوەی.



5 مانگ پێشتر - Jun 15 2018 12:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر