تەندروستی

پەڵپینە دڵ دەپارێزێت و توانای بینین بەھێز دەکات



بەپێی ھەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "organicfacts" دا بڵاو کراوەتەوە و باس لە سوودەکانی خواردنی پەڵپینە دەکات و دەڵێت، توێژینەوە نوێکان ئەوەیان سەلماندووە کە ڕووەکی پەڵپینە زۆر بەسوودە بۆ جەستە، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەم جۆرە ڕووەکە ڕێژەیەکی زۆری لە ئۆمێگا سێی تێدایە، ھەروەھا ڕێژەیەکی زۆری لە مادەی ئاسن و کالیسیۆم تێدایە، کە بەسوودە بۆ تەندروستی ئێسک و ددانەکان و ڕێگری کردن لە ھەستی ماندووێتی و باشترکردنی باری تەندروستی جەستە، بۆیە لێرەدا باس لە چەند سوودێکی ئەم ڕووەکە دەکەین:
یەکەم – تەندروستی دڵ بە جێگیری دەھێڵێتەوە: یەکێک لە سووەکانی خواردنی پەڵپینە ئەوەیە کە دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشی لە رێگەی باشترکردنی ئاستی لێدانەکانی دڵ، ھەروەھا بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر مادەی ئۆمێگا سێ لە پەڵپینەدا بەسوودە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی کۆلستڕۆڵی خراپ کە بە LDL ناسراوە، ئەمەیش وا دەکات خوێن بەناو لوولەکانی خوێندا بەشێوازێکی ئاسایی ھاتووچۆ بکات و دڵ پارێزراوبێت و تووشی ھیج کێشەیەک نەبێت.
دووەم – پەڵپینە توانای بینین باشتر دەکات: پزیشکان دەڵێن بەھۆی ئەوەی ئەم رووەکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و دژە ئۆکسانەکانی بێتا کارۆتین بینایی چاوەکان باشتر دەکات و ناھێڵێت ئاستی بینایی چاوەکان کەم بێتەوە، بۆیە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە گرینگی بە خواردنی پەڵپینە بدەین، چونکە زۆر بەسوودە بۆ چاوەکانمان و بیناییان.



مانگ پێشتر - Jun 15 2018 1:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر