هەمەڕەنگ

ژنەکەی کیم جۆن ئۆنگ گۆرانبێژ بووە



تا ئێستا ھەندێک زانیاری لەسەر ژیانی ژنەکەی کیم جۆن ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور لێڵە بەڵام بەم دوایانە ھەندێک زانیاری لەبارەیەوە ئاشکرا کرا 

ری سول جو ناوی تەواوی ژنەکەی کیمە بەڵام پێش ژیانی ھاوسەرگێری لەگەڵ کیم ھیچ زانیارییەک لەسەر ژیانی بەردەست نیە کە کێە خێزانەکەی کێن باوکی کێیە تەنانەت ناوەکەشی گومانی لەسەرە 
ھەندێک لەسەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تەنانەت ناوی (ری)یش ناوێکی خوازیارە بۆ بەردەوامیدان بەژیانی بەنھێنی 
یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢ کە بە یاوەری کیم بەشداریان لە ئاھەنگێکی مۆسیقا کرد لەپاش ئەوە کۆریای باکور بە رەسمی بڵاویکردەوە کە ئەم خاتونە ژنی سەرۆکە بەڵام یەک وشەش لەسەر ژیانی باس نەکرا لە میدیاکانیانەوە 
دواتر لە ماوەی نێوان ساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٤ چەند جارێکی تر لەگەڵ کیم دەرکەوت پاش ئەو ماوەیە بەتەواوەتی لەپێش چاوی ھاوڵاتیان و میدیا وون بوو 
بەپێی زانیارییەکان ری واتا ھاوسەری کیم جۆن پێشتر گۆرانبێژ بووە بە نزیکش لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٥ بۆ ١٩٨٩ لەدایک بووە و لە وێنەکیشدا دەرکەوتوە کە وەکو ھاندەر لە ساڵی ٢٠٠٥ لە سەردانێکی بۆ کۆریای باشور بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا ھاندەری ھەڵبژاردەی کۆریای باکور بووە ھەروەھا یەکێک بووە لە ئەندامانی ئۆکێسترای گروپی ئانھاسوو کە بۆ کیم یونگ ئیلی باوکیش لە میانەی ئاھەنگی سەری ساڵی ٢٠١٠ گۆرانی چڕیوە ھەر لەو بارەیەوە رۆژنامەی تشوسونی ئایلبی کۆریایی باکور لە بابەتێکدا ئەوکاتەی کە ئاشکرا بوو ژنی سەرۆکی کۆریای باکورە بڵاویکردەوە ئەگەر ھەیە سەرۆکی باوک ئەم کچەی لە ئاھەنگەکە بۆ کیمی کوڕ دەستنیشان کردبێت 
سەرچاوەکانیش دەڵێن گۆرانبێژێکیش ھەیە کە خەڵکی کۆریای باکورە بەناوی ری سول جۆ بەڵام تا ئێستا روون نیە ئاخۆ ھاوسەری سەرۆکی کۆریایی باکورە یاخود کەسێکی تر بەڵام دەستەڵاتدارانی کۆریای باکور دوپاتیدەکەنەوە کە ھاوسەری کیم ئەو گۆرانبێژە بووە بەڵام پاش ھاوسەرگیری لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور ناوی خۆی گۆڕی بێت بەڵام لە بنەرەتدا ناوی ھو ھیون سونگ وێلە ھەندێک لەسەرچاوەکانیش دەڵێن ئەم ھاوسەرگێرییەی سەرۆکی کۆریای باکور بە خێرایی ئەنجام دراوە لە ساڵی ٢٠٠٩ وەک بەشێک لەو پلانەی کە راستەوخۆ ببێتە جێگرەوەی باوکی و ھاوسەری داھاتووی دەستنیشان بکات کە پاش ئەوەی باوکی تووشی جەڵتەی دەماغ دەبێت 
ھەندێک لەسەرچاوەکانی تریش دەڵێن پێدەچێت ھاوسەری کیم جۆن لە ساڵی یەکەمی ھاوسەرگیریان منداڵی بووبێت و منداڵی دوەمیش لەساڵی ٢٠١٣ تا ساڵی ٢٠١٦ش دیار نەماوە پێدەچێت منداڵی سێیەمی ئەم سەرۆکەی بوبێت بەڵام ئاشکرا نەکراوە 



مانگ پێشتر - Jun 16 2018 11:38AM
Print Friendly and PDF
زیاتر