تەکنەلۆژیا

ئینتەرنێتێکیتر دروست دەکرێت



تۆڕێکی نوێی مانگی دەستکرد خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەتەواوی جیھان بەردەست دەکات
پرۆژەی فەزایی (وەن وێب) کە ئامانج لێ دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە بۆ تەواوی دانیشتوانی زەوی قۆناغی گەورەی بڕیوە.
دامەزراوەی (RUAG Space)ی سویدی کە یەکێکە لەبەشداربووانی ئەو پرۆژەیە ئێستا سەرگەرمی پەرەپێدان و دروستکردنی بەشێک لەو ئامێرە تەکنەلۆژییانەیە کە پێویستن بۆ ناردنی نزیکەی ٣٦ مانگی دەستکرد بۆ فەزا.
لەچوارچێوەی پرۆژەی (وەن وێب) مانگە دەستکردەکان رۆڵی راوتەر دەبینن لەچەند خولگەیەکی نزیک لەزەوی کە ئەرکیان بەردەستکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە ناوچە ھەرە دوورە دەست و دابڕاوەکانی زەویش دەگرێتەوە.
چەندین گەورە کۆمپانیا و دامەزراوەی تەکنەلۆژی بەشداریان لەپرۆژەکەدا کردوە و بڕیارە لەچەند مانگی داھاتوودا یەکەم مانگی دەستکردی سەر بەو پرۆژەیە ڕەوانەی فەزا بکرێت و تا ساڵی ٢٠٢٧ پرۆژەی (وەن وێب) بەتەواوی ئامادە بکرێت.



مانگ پێشتر - Jun 16 2018 11:51AM
Print Friendly and PDF
زیاتر