تەندروستی

لەبەر ئەم ھۆکارانە لەشت پێویستی بەزەردەچەوەیە


رێنمایی دەدرێت زەردەچەوە بخورێت بۆ چەندین ھۆکاری پەیوەست بەھەوکردن و نەشتەرگەرییەوە بەڵام سودەکانی زۆرە بۆ مێشک و دڵ و کۆئەندامی ھەرس و جگەر و سپڵ. 
دەکرێ کەمێک زەردەچەوە بکرێت بەخواردنەوە یان چایەکەی یان کەبسولەکەی بخۆیت. 
لەسودەکانی: 
١. کەمکردنەوەی ھەوکردن و پاراستن لەکاریگەرییەکانی نەخۆشیەکانی دڵ. (بەر و دوای نەشتەرگەری دڵ و خوێنبەرەکان چای زەردەچەوە بخۆرەوە)
٢. کەمکردنەوەی نیشانەکانی ھەوکردنی جومگەکان
٣. بەھێزکردنی بەرگری
٤. پاراستن لەھەندێ جۆری شێرپەنجەی پێست و قۆڵۆن 
٥. کەمکردنەوەی نیشانەکانی گرفتی قۆڵۆن و ئاسانکاری دەرکردنی پاشەرۆ
٦. پاراستن لەزەھایمەر و خەڵەفان 
٧. خۆلاوازکردن و لەشجوانی
٨. پاراستن لەنەخۆشیەکانی جگەر و بەردی زراو
٩. پاراستن لەشەکرە و کۆنترۆڵی شەکر لەخوێندا
١٠. ئاسانکاری رەبو و چارەسەری شێرپەنجەی سیەکان



3 مانگ پێشتر - Jun 19 2018 4:24PM
Print Friendly and PDF
زیاتر