تەندروستی

برنجی بۆر بۆ توشبوانی شەکرە



برنجی بۆر یان ئەو برنجەی توێکڵ نەکراوە لەو خۆراکانەیە کەدەتپارێزێت لەنەخۆشی شەکرە و کۆنترۆڵکردنی لەکاتی توشبون پێیدا.

رێژەی شەکر لەخوێندا ئاماژەیە بۆ رێژەی گلوکۆز کەدابەش دەکرێت لەرێی سوڕی خوێنەوە. گلوکۆز بەخێرایی دەچێتە خوێنەوە کاتێ نیشاستە دەخۆیت و پەنکریاس ئەنسۆلین دەردەدات بۆ کۆنترۆڵکردنی رێژەی شەکر ئەگەر لەش خۆی نەیتوانی کۆنترۆڵی رێژەی شەکر بکات پێویستە خۆی بەھەڵبژاردنی خۆراکی گونجاو رێکی بخات و کۆنترۆڵی بکات.
ھەرکوپێکی برنجی لێنراو ١٥٠ کالۆری تێدایە و ٣٠ گرامی کاربۆھیدراتە و ئەمەش ھێندەی دوو بەشی خۆراکە کەم کاربۆھیدراتەکانە کەلەلیستی خۆراکی تەندروستی توشبوی شەکرەدایە.
یەک ژەم پێدانی برنجی بۆر بەتوشبوی شەکرە نمونەیی نیە بەڵام دەبێ لەبەرامبەریدا جۆری تری خۆراکی بخورێت. 
نابێ توشبوی شەکرە زۆرخۆری بکات لەبرنجی بۆردا چونکە ئەو نیشاستانەی تێدایە دەگۆرێ بۆ گلوکۆز و پێویستی بەکاتێکی زیاترە بۆ دەرچون لەپێکھاتەکەی. 



3 مانگ پێشتر - Jun 20 2018 12:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر