تەندروستی

ئەوانەی خواردنی تیژ دەخۆن ئاگاداربن


رەنگە تۆ عاشقی خۆراکی تون و تیژ بیت بەڵام نازانیت کەسەرباری سودەکانی بەڵام چەندین زیانی ھەیە بۆت .

لەوبارەیەوە (دکتۆر محمد حلمی) پزیشکی راوێژکاری قەڵەوی لەسعودییە رایگەیاندووە، زیانی خۆراکە تیژەکان بۆ مرۆڤ زۆرن لەوانە: 
١. ھەوکردنی گەدە لەو شتانەیە کەکەسێک توشی دەبێت لەدەرەنجامی خواردنی خۆراکە سوێر و تونەکان. 
٢. زیادبونی رێژەی توشبون بەبرینداری گەدە.
٣. زیادبونی رێژەی خەزنکردنی ئاو لەلەشدا، ئەمەش دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن.
٤. زۆرخواردنی خۆراکی تون دەبێتە ھۆی گرفت بۆ ئەرکەکانی جگەر و گورچیلەکان بۆیە دەبێ خواردنەوەی ئاو زیاتر بکرێت بۆ سنوردارکردن و پاراستنی لەھەر ئەگەرێک.
٥. سپڵ و مایەسیری کاریگەرییەکی زۆریان دەبێ بەخۆراکە تیژ و سوێرەکان، بۆیە دەمێ خواردنی کەمتر بکەیتەوە.



3 هەفتە پێشتر - Jun 21 2018 2:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر