تەندروستی

ئەم ٣ خۆراکە ریخۆڵەکانت تەندروست دەکات



چەندین جۆری خۆراکی ھەن کەگرفتی ھەرس دروست دەکەن بەھۆی بونی چەوری و کەمی رێژەی ریشاڵەوە بەڵام لەبەرامبەردا چەندینی تر ھەن کەجوڵەی ریخۆڵەکان باشتر دەکەن و ئاوساوی ناھێڵن و چارەسەری گرفتی قەبزی دەکەن، ئەوانیش: 
١. دانەوێڵە : چونکە رێژەیەکی زۆری ڤیتامینی تێدایە سەرباری کانزا و ریشاڵەکان بۆیە رێنمایی دەدرێت بەخواردنی بۆ باشترکردنی جوڵەی ریخۆڵەکان، ئەمەش دەبێ بەتوێکڵەوە بێت. 
٢. میوە: بۆ چارەسەری قەبزی و ئاوسان باشترە میوەی فرێش بخۆیت لەوانەش قەیسی و قۆخ و سێو و ھەڵوژە. 
٣. سەوزە: ئەمەش بەسودە بۆ ریخۆڵەکان و دەیپارێزێت لەقەبزی و ئاوسان لەوانەش باشترە برۆکلی و کولەکە و قەرنابیت و گەنمەشامی و سپێناخ و گێزەر بخورێت.



5 مانگ پێشتر - Jun 21 2018 2:11PM
Print Friendly and PDF
زیاتر