تەندروستی

ئەم نەریتانە زیان بەچاوەکانت دەگەیەنن


ھەندێ نەریتی ھەڵە ھەن کەزیان بەتەندروستی چاوەکان دەگەیەنن و توشی گرفتی تەندروستی دەکەن، لەوبارەیەوە وێب سایتی تەندروستی ئەمریکی چەند جۆرێکی ئاشکراکردوە کەنابێ لەنزیک چاوەوە بکرێت بۆ پاراستنی تەندروستی چاوەکان لەوانەش: 

١. کاتێ پەڵە یان کیسی چەوری لەنزیک چاو دروست دەبێ نابێ بەتاڵی بکەیتەوە یان بەدەرزی خەریکی بیت چونکە ئەمە مەترسی توشبون بەپەتا و گرفت زیاتر دەکات بۆیە باشترە بەخاولیەکی پاک تا ٢ دەقیقە بیخەیتەسەر شوێنی چەورییەکە و ئەمەش ٣ رۆژ ئەنجام بدەیت و راوێژ بەپزیشکی پسپۆر بکەیت. 
٢. تاتو: ئەمەش وادەکات مولولەکانی خوێن توشی پێکان بن و پەڵە لەسەر پێستەکە دروست بێت ھەروەھا بەکاریگەری حبری تاتوەکە ناوچەی دەوری چاوت توشی ئاوسان دەبێت.
٣. خەوتن بەعەدەسەوە : ئەمەش رێگری دەکات لەگەیشتنی ئۆکسجین بۆ تۆڕی چاو و گەشەی پەتای بەکتریری.
٤. بەکارھێنانی خوێیاو بۆ چارەسەری گرفتی چاو ئەمەش خۆی پەتای کەڕوو دەگوێزێتەوە بۆ چاوەکان.
٥. پۆشینی عەدەسەی حوانی: ئەمەش مرۆڤ توشی کوێربون دەکات بەتایبەت ئەگەر جۆرەکەی باش نەبێ و خراپ بێ ھەندێ جار مرۆڤ بەھۆیەوە ھەستی بینین لەدەست دەدات. 
٦. بەکارھێنانی دەرمان و ماکیاژی کەسانی تر ئەمەش ھاوکارە لەبڵاوبونەوەی بەکتریا و کەڕوو لەکەسێکی توشبووەوە بۆ کەسێکی تەندروست، ئەو بەکتریایەی ھۆکاری ھەوکدرنە لەماکیاژەکەدا دەمێنێتەوە و بەھۆیەوە دەبێتە سەرچاوەی گوێزەرەوەی پەتاکە.



5 مانگ پێشتر - Jun 23 2018 1:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر