هەمەڕەنگ

چەند ڕێگایەکی ئاسان بۆ دابەزاندنی کێش



زیادبوونی کێش و قەڵەوی مرۆڤ بێزاردەکەن و تا ڕادەی بێھیوایی لە ژیان، بۆیە ئەم ڕێگایانە چارەسەرێکی گونجاوە بۆ دابەزینی کێشت و خەونی جەستەیەکی ڕێک بەدی دەھێنیت.

ئەمەش ڕێگاکانی دەبەزینی کێشە:
• زۆر خواردنەوەی ئاو و چا لەجیاتی خواردنەوە گازیەکان و سۆدە.
• خواردنی شیرینی و چەوری کەمبکەرەوە و ھەوڵبدە گرنگی زیاتر بە خواردنە دەریاییەکان بدەیت.
• جوڵەی رۆژانەت زیادبکە و پێویستە رۆژانە بۆ کاتێکی کەمیش بێت بەپێ بڕۆیت یان وەرزش بکەیت.
• پێویستە لەنێوان ژەمەکاندا خواردن نەخۆیت.
• بەردەوام خۆت بکێشە بۆئەوەی ئاگاداری کێشت بیت و نەھێڵیت کێشت زیادبکات.
• ئەو خۆراکانەی لە ژەمەکاندا دەیخۆیت ھەوڵبدە بڕێکی کەمی لێ بخۆیت بەڵام ڤیتامین و کانزاکان و پرۆتینی تێدا بێت تاوەکو پێداویستییەکانی جەستەت پڕبکاتەوە.



3 مانگ پێشتر - Jun 23 2018 1:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر