تەندروستی

چەند ڕێنماییەک بۆ ژنانی دووگیان



بۆ بەئاگابوون کە تەندروستی کۆرپەکەت، پێویستە ژنانی دووگیان پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بکەن، تا جەستەیەکی تەندروست ببەخشت بە گۆرپەکەیان.

• دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان. 
• کەمکردنەوەی کافایین چونکە ھۆکارە بۆ دەردانی کالیسیۆم لە لەشدا کە ئەمەش کاردەکاتە سەر گەشەی منداڵەکە و دابەزاندنی کێشی ، ئەو خواردنەوانەش بریتین لە (چا، خواردنەوە گازییەکان، قاوە و شوکۆلاتە). 
• نابێت ژنانی دووگیان دەرمان بەکاربھێنێت بەبێ چاودێری پزیشکی تایبەت.
• زۆر خۆماندوکردن و ئارەقکردنەوە و وەرزش بەبێ چاودێری پزیشک ئەنجام نەدەیت.
• دوورکەوتنەوە لە دابەزاندنی کێش لەکاتی دووگیانیدا.
• دوورکەوتنەوە لە خواردنی ھێلکەی نەکوڵاو و ھەموو ئەو خۆراکانەی ھێلکەی بە کاڵی تێدەکرێت وەکو (مایۆنیز).
• نەخواردنی خواردنە خێراکان چونکە ژنی دووگیان دەزگای بەرگری بێھێزە و توشی ژەھراویبوون بە خۆراک دەبێت.



3 مانگ پێشتر - Jun 23 2018 2:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر