تەندروستی

گرنگی زەیتون لەرووبەرووبونەوەی شێرپەنجە ئاشکرابوو



زانایانی ئیسپانیا لەزانکۆی بەرسلۆنە گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کەزەیتون باشترینە لەرووبەرووبونەوەی شێرپەنجەدا.ئاماژەشیان بەوەکردوە کەبونی زەیتون لەنێو سستمی خۆراکی مرۆڤدا ھاوکارە لەپاراستنی لەش لەبەرامبەر پەرەپێدانی شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمک، ئاماژەشیان بەوەکردوە کەتوێکڵی زەیتون زۆر بەسوودە.
توێژەران ئاشکرایانکردوە کەتوێکڵی زەیتون ٨٠%ی ترشە چەوری ئۆمیگا ٣ی تێدایە کەلەتوانایدا خانە شێرپەنجەییەکان لەناوبەرێت و دەشبێتە ھۆی دواخستنی گەشەپێدانی وەرەمی شێرپەنجەیی.
ئەوەی گرنگە بوترێت زەیتون پرۆتین و پەکتین و شەکر و ڤیتامینەکانی (ئی و سی و بی) تێدایە ھاوکات جۆرێک ترشە چەوری تێدایە کەناتێرە و ھاوکارە لەرزگاربون لەکەڵەکەبونی کۆلیسترۆڵی مەترسیدار لەنێو خوێنبەرەکاندا. 



3 مانگ پێشتر - Jun 24 2018 5:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر